20/10/2026
English | کوردی
An automation that fails silently is not reliable.
A workflow may stop because an API is unavailable, credentials expired, expected data is missing or a connected system changed. If nobody notices, the business process stops with it.
n8n lets you assign an error workflow in Workflow Settings. That workflow starts with the Error Trigger and can receive context about the failed ex*****on.
A useful alert should tell the team:
• Which workflow failed
• Where it failed
• What the error message says
• Where the ex*****on can be reviewed
• Who is responsible for the next action
The same error workflow can support multiple workflows, which keeps monitoring consistent.
But an alert is not a recovery plan. Decide who investigates, when a retry is safe and when the affected business process must be handled manually.
Review one important automation today: who notices if it stops tonight?
کاتێک سیستمێک یان کارێکی ئۆتۆماتیک تێکدەچێت و ئاگادارت ناکاتەوە، ئەوە سیستمێکی بێسوودە.
ڕەنگە ئیشەکە بوەستێت چونکە پاسۆردەکەی بیرچووە یان ئینتەرنێت نەماوە یان زانیاری کەمە ئەگەر کەس ئەمانە نەزانێت، تەواوی ئیش وکارەکەت لەگەڵیدا ڕادەوەستێت.
لە بەرنامەی n8nدا دەتوانیت بەشێک چالاک بکەیت بە ناوی Error Workflow (سیستمی ئاگادارکردنەوەی هەڵە) ئەم بەشە هەر کە ئیشێک تێکچوو، یەکسەر ئاگادارت دەکاتەوە و پێت دەڵێت کێشەکە لە کوێدایە.
ئاگادارکردنەوەیەکی باش دەبێت ئەم ٥ شتەت پێ بڵێت:
١- کام ئیشە وەستاوە؟
٢- لە کام بەشدا وەستاوە؟
٣- هۆکاری کێشەکە چییە؟
٤- لە کوێ دەبێت ئیشەکە چاک بکەیتەوە؟
٥- کێ بەرپرسە لە چاککردنی؟
دەتوانیت ئەم بەشی ئاگادارکردنەوەیە بۆ هەموو ئیشە ئۆتۆماتیکەکانت بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری بارۆدوخەکە بیت.
بەڵام بیرت بێت، تەنیا ئاگادارکردنەوە بەس نییە ، دەبێت لەگەڵ تیمەکەتدا دیاری بکەن:
١- کێ دەچێت کێشەکە چاک بکاتەوە؟
٢- کەی ئاساییە دووبارە تاقی بکەنەوە؟
٣- کەی پێویستە بە دەست و بێ سیستم ئیشەکە تەواو بکەن؟
ئەمڕۆ چاوێک بە ئیشەکانتدا بخشێنەوە: ئەگەر ئەمشەو سیستمەکە بوەستێت، کێ پێی دەزانێت؟