15/08/2026
🧪 ماڵپەڕی Zperiod.app – سەکۆیەکی زیرەک و ناوازە بۆ مامۆستایان و قوتابیان لە بابەتی کيمیا.
ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکی هاوچەرخ و کارلێککاردا دەگەڕێیت بۆ تێگەیشتن یان وتنەوەی وانەی کیمیا، ئەم ماڵپەڕە یەکێکە لە باشترین و پێشکەوتووترین ئامرازە دیجیتاڵییەکان کە بێبەرامبەر لەبەردەستدایە.
ئەم ماڵپەڕە بە شێوازێکی بصری (بینراو) و دروست، بابەتەکانی کیمیا دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی بەچێژ و تێگەیشتنی قووڵ.
🌟 گرنگترین تایبەتمەندییەکانی Zperiod
🔮 ئەتۆمی سێ دووری (3D Atom Models):
بینینی پێکهاتەی ئەتۆمی، خولگەی ئەلیکترۆنەکان و شێوەی ئۆربیتالەکان (SPDF Orbitals) بە شێوەی 3D کە یاریدەدەرێکی گەورەیە بۆ تێگەیشتن لە چەمکە ئاڵۆزەکان.
تاقیگەی گریمانەیی (Virtual Lab):
کەشێکی سەلامەت و کارلێککار بۆ بەکارهێنانی ئامرازەکانی تاقیگە، شیکردنەوەی تێکەڵەکان و تاقیکردنەوەی کارلێکە کیمیاییەکان ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەکەت.
⚖️ هاوسەنگکردنی هاوکێشە کیمیاییەکان (Equation Balancer):
ئامرازێکی زیرەک بۆ هاوسەنگکردنی خودکاری هاوکێشەکان بە شیکاری ورد و هەنگاو بە هەنگاو.
📝 دروستکەری پەڕەی ڕاهێنان (Worksheet Generator):
تایبەتمەندییەکی زۆر بەنرخ بۆ مامۆستایان کە ڕێگەیان پێدەدات بەپێی ئاستی قوتابییەکان (ئاسان، مامناوەند، سەخت) فۆرمی ڕاهێنان و تاقیکردنەوە دروست بکن و بە شێوەی PDF کۆپی بکەن.
📊 خشتەی خولیی نایاب (Interactive Periodic Table):
زانیاری تەواو و نوێکراوە لەسەر هەموو ۱۱۸ توخمەکەی خشتەی خولی، لەگەڵ تایبەتمەندییە فیزیکی و کیمیاییەکان، ئایۆنەکان، پلەی تووانەوە و کوڵان.
🧮 حاسێبەی بارستەی مۆڵ و تووانەوە (Molar Mass & Solubility):
دۆزینەوەی خێرا و وردی بارستەی مۆڵی ئاوێتەکان و خشتەی کارلێکی تووانەوەی ئایۆنەکان.
🎓 بۆچی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بەسوودە؟
بۆ مامۆستایان: دەتوانن لە کاتی وانەوتنەوەدا وەک هۆکاری یاریدەدەر (Visual Aid) لەسەر داتا شۆ یان شاشە زیرەکەکان بەکاری بهێنن، هەروەها کاتێکی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە لە ئامادەکردنی شیت و ڕاهێنانی پۆل.
بۆ قوتابیان: یارمهتییان دهدات بەشێوەی خوێندنی سەربەخۆ یان ڕاهێنانی ماڵەوە لە چەمکە قورسەکان بگەن و بێ ئەوەی پێویستیان بە تاقیگەی کیمیایی ڕاستەقینە بێت، کارلێکەکان بەرجەستە بپشکنن.
https://zperiod.app/
Explore all 118 elements with an interactive periodic table, 3D atom models, ions, chemistry tools, and worksheet practice.