14/01/2021
زانیاری........................
چەند زانیاریەک لەسەر کۆمپیوتەری یاری (Gaming Computer):
سەرەتا کە باس لە کۆمپیوتەری یاری دەکەین بێگومان باسی دیسکتۆپ دەکەین چونکە کۆمپیوتەری دیسکتۆپ خێراترەو وە بەرگەی گەرما زیاتر دەگرێت لەگەڵ ئەمەش لاپتۆپی یاری ئەمیش خێرایەو وە دەوەستێتە سەر ئەو پارچانەی کە لەسەری داندراوە بەڵام کێشەی گەرم بوونیان هەیە وە لەگەڵ ئەوەش یەکێک لە سوودەکانی لاپتۆپی یاری ئەوەیە کە ئاسان دەگوازرێتەوە و هەروەها کێشی سووکترە وەک لە جۆری دیسکتۆپ،سەرەتا دێین باسی پارچەکانی کۆمپیوتەر دەکەین بە شێوەیەکی گشتی
پارچەکانی کۆمپیوتەر ئەمانەن
Motherboard
Power Supply
Ram
Graphic Card
Monitor
Storage
Keyboard
Mouse
Fan
ئەو پارچانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە بە پێی ئەو کۆپانیایەی دروستی دەکات نرخ و کوالیتیەکەی دەگۆڕێت وە ئەگەر کۆمپیوتەری دیسکتۆپ بێت پێویستیت بە دوو پارچەی ترە کە ئەمیش Empty Case و Mouse Pad
بۆ کۆمپیوتەری یاری ٤ پارچەی سەرەکی هەن کە وادەکات کۆمپیوتەرەکەت زۆر خێرابێت وە کەمترین دواکەوتنێکی هەبێت ئەمانیش CPU , RAM ،Graphic Card و SSD Storage
لێرەدا باسی ئەم پارچانە دەکەین با بزانین تازەترین و خێراترین نەوەیان لە چ ئاستێکدایە
:CPU کە بە دڵی کۆمپیوتەر ناسراوە دوو کۆمپانیای سەرەکی هەن بۆ دروست کردنی ئەمانیش intel وە AMD هەردوو کۆمپانیا پێشبڕکێانە کامەیان باشترین پێشکەش بکەن لە ڕووی Core و Thread وە پلەی گەرمیان زۆر بەرز نەبێتەوە واتە زوو گەرم نەبن
لێرەدا باسی تازەترین پرۆسسیسەری ئەم دوو کۆمپانیایە دەکەین کە دروستیان کردوە.
تازەترین جۆری intel مۆدێلی core i9 10th واتە نەوەی دەیەم ئەم پرۆسیێسەرە بە چەند جۆرێک بەردەستە ئامانیش:
Intel core i9-10850K کە ١٠ کۆری ٢٠ ثرێدە وە توانای فریکوینسی 5.20 GHz ە
Intel core i9-10900T کە ١٠ کۆری ٢٠ ثرێدە وە توانای فریکوینسی 4.60 GHz ە
Intel core i9-10900 کە ١٠ کۆری ٢٠ ثرێدە وە توانای فریکوینسی 5.20 GHz ە
Intel core i9-10980HK کە ٨ کۆری ١٦ ثرێدە وە توانای فریکوینسی 4.40 GHz ە
وە کۆمپانیای AMD تازاترین جۆرەکانی
AMD Ryzen 9 5950X کە ١٦ کۆری ٣٢ ثرێدە وە توانای فریکوینسی سەرەتایی 3.4 GHz بەڵام دەتوانێت تاکو 4.9 GHz بڕوات
AMD Ryzen 9 5900X کە ١٢ کۆری ٢٤ ثرێدە وە توانای فریکوینسی سەرەتایی 3.7 GHz بەڵام دەتوانێت تاکو 4.8 GHz بڕوات
AMD Ryzen 7 5800X کە ٨ کۆری ١٦ ثرێدە وە توانای فریکوینسی سەرەتایی 3.8 GHz بەڵام دەتوانێت تاکو 4.7 GHz بڕوات
AMD Ryzen 5 5600X کە ٦ کۆری ١٢ ثرێدە وە توانای فریکوینسی سەرەتایی 3.7 GHz بەڵام دەتوانێت تاکو 4.6 GHz بڕوات
:RAMیەکێک لە پارچە گرنگەکانی تر ئەم پارچەیەیە کە بێگومان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسە خێرای کۆمپوتەرەکەت، براندەکان زۆرن کە RAM دروست دەکەن بەڵام ئێمە دیارترینیان لێرەدا ئاماژە پێدەکەین کە ئەوانیش
براندی Corsair
براندی G-Skill
براندی Kingston
براندی Crucial
ئەمانەی سەرەوە براندی جیهانی باوەڕپێکراون کە تایبەتمەندن بە دروستکردنی RAM بە تایبەتی کە بۆ کۆمپیوتەری یاری چونکە کۆمپیوتەری یاری پێویستی بە RAM زۆر خێرا هەیە وا تازەترین جۆری بریتیە لە DDR4 بە خێرای 3000 MHz تاکو 4600 MHz بەردەستە وە فراوانیەکەی لە ٨ گێگابایتەوە دەست پێ دەکات تاکو ٣٢ گێگابایت.
:Graphic Card کارتی شاشە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە یاریەوە بە بێ بوونی کارتی شاشەی تایبەتمەند بەرز ناتوانیت زۆربەی یاریە تازەکان بکەیت لەم سەردەمەدا چونکە زۆربەی یاریە تازەکان پێویستیان بە کارتی شاشەی بەرز هەیە تاوەکو ئەو کوالیتیەو دیقەیەت نیشان بدا وە کەمترین گلیچ یاخود دواکەوتنی هەبێت، بەناوبانگ ترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی کارتی شاشە بریتین لە:
ASUS
Nividia
MSI
AMD Radeon
Gigabyte
SSD Storage: یەکێک لە هەرە پارچە ناوازەکان ئەم پارچەیە کە کۆمپیوتەری یاری پێویستیەکی ئێجگار زۆری پێیە بۆ ئەوەی یاریەکان بە شێوەیەکی خێرا بکاتەوە هاردی SSD نەک تەنها بۆ کۆمپیوتەری یاری بەڵکو بۆ هەموو جۆرە کۆمپیوتەرێک پێویستە ئەمیش لەبەر بوونی میمۆری بچووک تیایدا کە زانیاریەکان لە ناوی هەڵدەگیرێت وە مەترسی لەدەستدانی زانیاریەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە زۆرن ئەو کۆمپانیایانەی ئەم جۆرە هاردە دروست دەکەن بەڵام ئێمە باشترینەکان ئاماژە پێدەدەین:
Intel Optane 905P
Samsung 970 Pro
Toshiba OCZ RD400
Adata XPG SX8200