26/04/2022
#مێتاڤــێرس چیە ؟
مێتاڤێرس نوێترین دەستواژەی خیالیە کە جیهانى بە خۆیەوە سەرقاڵ کردیە .
ئەم خیالە بێ کۆتاییە چ جیهانیکى نوێی بۆ ئێمە داهێناوە؟
بیهێنە بەرچاوت کە ئینتەرنێت زیندوو کراوەتەوە یان بەلایەنی کەمەوە بە گرافیکی سێ رەهەندی(3D) پێشکەش کرایە.
لەم حاڵەتەدا، "ژینگەیەکی ڕاستەقینە" دروست دەبێت کە دەتوانیت بچیتە ناوەوە لە جیاتی سەیرکردنی لەسەر شاشەکان. بەم شێوەیە، تۆ ڕووبەڕووی جیهانێک دەبیتەوە لە بەشە جیاوازو ڕاستەقینە بێسنورەکانەوە پێکەوە بەستراوە کە خەڵک دەتوانن کۆببنەوە، بخوێنن و پێکەوە یاری بکەن بە بەکارهێنانی هێدسێتی (VR) و چاویلکەی زیرەک، کاربەرنامەکانی تەلەفۆنی زیرەک یان ئامرازەکانی تری هاوشێوە ئەم جیهانە نوێیە هەروەها بوارەکانی تری ژیانی ئۆنلاین دەگرێتەوە، وەک بازاڕکردن و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
لە ڕاستیدا بە پەیوەندی و کۆبونەوەى لایەنە ئۆنلاینەکان لە جیهانێکی یەکگرتووی خیالی دەتوانێت بە هەمان شێوەی ژیانی جەستەیی درێژە بە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی بدات بۆ نموونە چوون بۆ کۆنسێرتێکی ڕاستەقینە و گەشتێکی ئۆنلاین و دروستکردنی کاری هونەری.
تەنها فەیسبووک نیە کە لە بواری مێتاڤێرسدا چالاک بووە، کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت و نڤیدیاش(nvidia) چوونەتە ناو ئەم جیهانەوە، بەڵام پەیوەندی ئۆنلاین (پلاتفۆرمی ئۆنلاین) کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا هێشتا نەناسراوە چونکە میتاڤێرس بۆشاییەکی ڕاستەقینەی یەکخراوە، ئەو کۆمپانیایانەی تێیدا کار دەکەن ناچارن لەسەر ستانداردێکی دیاریکراو ڕێکبکەون.
دامەزرێنەری فەیسبووک و بەڕێوەبەری گشتی مارک زوکەربێرگ کە بەم دواییانە ناوی کۆمپانیاکەی گۆڕیوە بۆ مێتا، پێی وایە کە نەوەی داهاتووی ئینتەرنێتە کە بە زیادکردنی بەشداری کۆمپانیاکان پێشکەوتنی گەورە ئەنجام دەدات و بەشێکی زۆری ئابووری دیجیتاڵی دەگرێتە وە.
چی دەزانی درەبارەی مێتاڤێرس؟
لە کۆمێنت بۆچوونی خوت بنووسە لە سەر مێتاڤێرس.