21/02/2021
سعودیە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنان لە یارییە ڤیدیۆییەکان دەکات!
سعودیە بە تەمای وەبەرهێنانە لە پیشەسازیەکی درێژدا کە شازادە محەمەد بن سەلمان پەسەندی کردووە ئەویش یارییە ڤیدیۆییەکانە.
بەپێی تۆمارێکی رێکخەری، سندوقی سامانە سیادییەکانی سعودیە، لە ماوەی چارەگی چوارەمی ساڵی رابردوو بە زیاتر لە ٣ ملیار دۆلار وەبەرهێنان کراوە لە سێ کۆمپانیایی ئەمریکی لە بواری ڤیدیۆ گەیمینگ.
وەبەرهێنانەکان لە کۆمپانیاکانی Activision Blizzard و Electronic Arts و Take-Two Interactive کراوە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوتە!
سندوقی سامانە سیادییەکان 14,9 ملیۆن پشکی لە Activision Blizzard پەیداکرد بە بەهای بازاڕ نزیکەی 1,4 ملیار دۆلار.
کڕینەکانی تری بریتی بوو لە 7,4 ملیۆن پشک لە Electronic Arts و 3,9 ملیۆن پشک لە Take-Two Interactive بە بەهای 1.1 ملیار و 826 ملیۆن دۆلار، لە کۆتایی مانگی 12
لە ئەنجامی ئەم وەبەرهێنانەش پشکی هەر سێ دروستکەری یاریەکە لە کۆتایی چارەکی سێیەمەوە بەرزبووەتەوە، کە Activision Blizzard نزیکەی لە سەدا 27 بەرزبۆتەوە و Electronic Arts نزیکەی لە سەدا 12 و Take-Two Interactive نزیکەی لە سەدا 18 بەرز بووەتەوە.
سندوقی وەبەرهێنانی گشتی بەشێکی بنەڕەتیپلانی شازادەی سعودیەیە بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری ووڵات نەک پشت بەستن بە تەنیا بە نەوت.
ئەم سندوقە لەم ساڵانەی دواییدا چەندین وەبەرهێنانی بەرچاویان کردووە، لەوانە 4,4 ملیار دۆلار پشک لە Uber.
شایەنی باسە سعودیە دووەم گەورەترین وەبەرهێنی نەوتە کە بەڕێژەی ٪١٢ نەوتی جیهان دابین دەکات و بەو پارەیەی لە نەوت دەستی دەکەوێت وەبەرهێنان لە بواری ڤیدیۆ گەیمنگ