Kernel

Kernel کۆمپانیایەکی زانیاری تەکنەلۆژییە بۆ پێشکەشکردنی خزمە?

کێرنەڵ چیە؟

کۆمپانیایەکی زانیاری تەکنەلۆژییە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری مۆدێرن و سەردەمییانە لە بوارەکانی ئاسایشی ئینتەرنێت، دروستکردنی سیستەم و وێبسایت و بەڕێوەبردنی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان. (کێرنەڵ) خزمەتگوزاری سایبەر سیکوریتی بەردەوام پێشکەشدەکات بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان و بانکەکان و بەردەوام ئاگاداربون لە سیستەم و وێبسایتەکانیان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر ئاستی سیکوریتی و دیاریکردن و چارەسەرکردنی سەر

جەم کێشەکانی ئەو بوارە. (کێرنەڵ) خولی ڕاهێنانی تایبەت پێشکەشدەکات بۆ ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیا و دامەزاراوەکان سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی ئینتەرنیت وە هاوکاریان دەکات کە دەبێت چی بکەن کاتێک کێشەیەک دروستدەبێت و چۆن چارەسەری بکەن. زۆرینەی دامەزراوەکان سەرجەم سیستەم و تەکنیکەکانیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان، بەڵام کاتێک بەو شێوازە کارەکان ناڕوات کە لە مەرج و یاساکان و ئامانجی کۆمپانیاکە هەیە ئەوە تەواوی سیستەم و شێوازی کارکردنی شوێنەکە دەکەوێتە کێشەیەکی گەورەوە. بۆیە کێرنەڵ لەڕێگای خولە تایبەتەکانیەوە کە بۆ چەند ئاستێک دیاری کراوە تەواوی سیستەم و تۆڕە بەستراو بە ئینتەرنێتەکانتانەوە دەپارێزێت. (کێرنەڵ) دەتوانێت ببێت بە بەسەرچاوەیەک بۆپاراستنی سەرجەم داتا و زانیاری و وێنە و فایل و سەرجەم ئەو زاناریانەی کە تایبەتە بە کەسایەتیە ناسراوەکانەوە، لە ڕێگای پێشکەشکردنی پاراستنی تەواوەتی بۆ سەرجەم هەژمار و وێبسایت و سیستەم و کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکان. کێرنەڵ لە ڕێگای سیستەمەکانی و هەروەها بەشێوەی مانیوەڵی چاودێری بەردەوامی کارەکەت دەکات و ڕێگە دەگرێت لەو ‌هەڕەشە ئەلیکترۆنیانەی کە ئەگەری هەیە بکرێتە سەرت و بەردەوام ڕاپۆرتی سیکوریتیت بۆ ئامادە دەکات و خاڵە لاوازەکانی سیستەمەکانت بۆ دیاریدەکات و لە هەمانکاتدا چارەسەرەکەشت پێشکەشدەکات. (کێرنەڵ) لە هەمان کاتدا خزمەتگوزاریەکەی خۆڕای ناوازە و جیاواز پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکات وەک و مافێکی کۆمەڵگە لەسەری، کە بەردەوام بوونە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەکارهێنانی ئەنتەرنێت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی زانیاری تاکەکەسی خۆت کە هەندێک جار درکی پێناکەیت لە سەرەتادا و ئەگەری هەیە لە داهاتوو ڕوبەڕووی کێشە ببیتەوە. (کێرنەڵ) لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ئینستاگرام و فەیسبوک و هەروەها وێبسایتەکەیەوە بەردەوام دەبێت لە بڵاوکردنەوەی ئاگاداریەکانی بواری تەکنەلۆژیا بە دەربڕین و زمانێکی سادە کە هۆکار دەبێت، تەواوی کۆمەڵگە بتوانن تێبگەن و خۆیانی پێ بپارێزن لەو هەموو هەڕەشە گەورەیەی کە لەم سەردەمەی تەکنەلۆژیا ئەگەری هەیە ڕووبەڕوی هەر بەکارهێنەرێک ببێتەوە. (کێرنەڵ) بەخێرهاتنی سەرجەم ئەو پرسیارانە دەکات کە لەلایەن بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتەوە ئاڕاستەی دەکرێت لەڕێگای نامە و پەیوەندییەوە و بە هەموو توانایەوە باشترین چارەسەرەکان پێشکەشی پرسیارکەرەکان دەکات وهەوڵدەدات بە هەموو شێوەیەک هاوکار بێت بۆ چارەسەری سەرجەم ئەو کێشەو هەڕەشە ئەلیکترۆنیانەی دەکرێتە سەر بەکار‌هێنەرانی ئینتەرنێت.
--------------------------------------------------------------
(کێرنەڵ) بە دروشمی 'گەشەپێدانی سۆفتوێرەکات کاتێک تەواو بووە، کە تەواو سەلامەت و پارێزراوە'، خزمەتگوازاری تەکنەلۆژیا پێشکەشدەکات وەک و دروستکردنی وێبسایت و سیستەم و ئەپڵیکەیشن بە نوێترین تەکنەلۆژیەکانی ئێستای بازاڕ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەردەمیانە بۆ ئامێرەکانتان لە کۆمپانیا و ڕێکخراو و دەمودەزگا حکومیەکان. کێرنەڵ کاری دروستکردنی وێبسایتی تایبەت بە کەسایتییەکان و کۆمپانیا و شوێنی کارەکان دروستدەکات لە سەرەتاوە, واتە بە شێوەی سکراچ یاخود لە ڕێگای هەر پلاتفۆرم و CMSێک بێت بە خواستی خۆت. (کێرنەڵ) خزمەتگوزاری زیاتر لە بواری گەشەپێدان پێشکەشدەکات وەک و دروستکردنی مۆبایل ئەپڵیکەیشن بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس(سامسۆنگ و ئایفۆن و …). لە كێرنەڵ دروستکردنی ئەپڵیکەیشن بە خواستی خۆت دەبێت کە تەواو (نەیتڤ)ەو زمانەکانی Native Java/Swift یاخود هەموو زمانە نوێیەکانی گووگڵ "Flutter" بەکاردێت. (کێرنەڵ) خزمەتگوزارییەکی نوێ پێشکەشدەکات کە بریتیە (VPS) واتا دانانی سێرڤەری ناوخۆی لە ناو کۆمپانیا و شوێنی کارەکات کە ئەمیش کۆمەڵێک سودی تایبەتی هەیە لەوانە پێشکەشکردنی باشترین خێرای بە سیستەمەکانتان و دابینکردنی سەلامەتییەکی زیاتر لە بواری سایبەرسکوریتی. (کێرنەڵ) گرنگی بە خێرای و ئۆتۆمەیشن دەدات، هەندێک لە کارەکان زۆرن و بێزارت دەکەن چونکە بوونە بەڕۆتین و کاتێکی زۆرت لێدەگرن. کێرنەڵ ئێستا پێشکەتووترین و خێراترین سیستەمی ڕۆبۆتیتان بۆدروستدەکات بۆ خێرا ڕاپەڕاندی کارەکانتان کە بریتیە لە 'Automation and bots' کە دەتوانرێت لە سەرەتاوە دروست بکرێت بە خواستی خۆت.
--------------------------------------------------------------
(کێرنەڵ) بە تیمێکی تەواو پڕۆفیشناڵەوە هاوکارت دەبێت بۆ ناساندی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانت بە کڕیاران و بەکارهێنەرانت، ئەوەش لەڕیگای پێشکەشکردنی ٣ خزمەتگوزاری بۆ مارکێتینگی کۆمپانیا و شوێنی کارەکات و وا دەکات کە بتوانی ببیت بە باشترین لەسەر ئاستی پێشبڕکێکەرەکانت. کێرنەڵ خزمەتگوزاری بەڕیوەبردن و چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانت پێشکەشەدەکات. (کێرنەڵ) دیزاینەری تەواو شارەزای هەیە لە کاری دیزاین و هاوکارت دەبێت لە دروستکردنی دیزاینی پۆست و دروستکردنی پرۆفایل و براندینگی تەواو بۆ کارەکانت. نوێترین ستایلەکانی پۆستکردن و دیجیتال مارکێتینگ بەکاردێت لە کێرنەڵ بۆ بەرەوپێشچونی تەواوی کارەکەت و پرۆفیشناڵیت بە دەرەوەی کۆمپانیاکەت دەناسێنین. (کێرنەڵ) گرنگی تەواو بە نوسینەکانت دەدات بۆ بازاڕکردن و بە هەر زمانێک کە بتەوێت، هاوکارت دەبێت بۆ ناساندنت بە بازاڕ. وە زمانی ئەکادیمی بەکاردەهێنرێت بۆ نوسینی پۆستەکان و نوێترین و سەرنجڕاکێشترین شێوازی مارکێتینگت بۆ دەکرێت لە کۆمپانیای کێرنەڵ. (کێرنەڵ) چارەسەری ئەو کێشەیەت بۆ دەکات کە پارەیەکی زۆر سەرف دەکەیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەڵام ئامانجەکانت ناپێکیت. لە کێرنەڵ خوێندنەوەی تەواو زانیاری بۆ سەرجەم شوێنکەوتووانت دەکرێت لە پەیجەکانت و پاشان سپۆنسەر بۆ سەرجەم هەژمارەکانت دەکرێت بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنیک کە وا بکات بە کەمترین تێچوو زۆرترین ئامانج بپێکی.

Address

Mrf 5 Towers
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 11:00 - 19:00
Tuesday 11:00 - 19:00
Wednesday 11:00 - 19:00
Saturday 11:00 - 19:00
Sunday 11:00 - 19:00

Telephone

+9647501000112

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kernel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kernel:

Shortcuts

Share