26/04/2021
#تێپەڕیون !!!
دەتوانم بڵێم:کەمێک باشم!
بەڕۆژانێکی سەختدا تێپەڕیم
کە هەرگیز بیرمناچنەوە
لە ئەستەنبوڵ فێری ئارامی بووم!
تەنها شەوێک لە ئامۆنیا مامەوە و هەڵهاتم
کاتێک منداڵە یۆنانییەکان لەماڵەوە توڕەدەبن،
دایکیان بەوە دەترسێنن دەڵێن:دەچینە ئامۆنیا
ساردترین شارۆچکەی ئەم دونیایە یەنەنەیە
ئەوەی ڕۆژانێک لەوێ مابێتەوە دەزانێت لە جێگەی خوێن
سەرما بەناو دەمارەکاندا هاتووچۆ دەکات.
زەنگی کڵێساکانی کۆمۆنیزیا
چەندین جار دڵیان ڕاچەڵەکاندووم،
ئەو شەوانەی کە لە ژێر بارهەڵگرە گەورەکاندا
خۆم حەشاردەدا ئارامبەخشترین شەوەکانم بوو
چونکە هەمیشە بەئاواتی ڕزگاربونەوە بووم.
میلانم وەکو پوچترین شاربینی
کاتێک ڕەش و ڕوتەکان لەسەر شەقامەکان دەخەوتن
وەکو تاوانبارێک لەناو شەمەندەفەرەکاندا خۆم کزۆڵە دەکرد
بەڵام کاتێک گەشتمە پاریس و چاوم کردەوە
زانیم لە ئارامترین شوێنی ئەم دنیای